بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەگەرچی نەخۆشینی HIVدەرمانی یەکلایی نییە، بەڵام بە دەرمانە دژە ڤایرۆسییەکان دەتوانرێت بەتواوەتی کۆنترۆڵ بکرێت، بە شێوەیەک کە کەسە تووشبووەکە بتوانێت ژیانی ئاسایی، تەندروست و بێ مەترسی گواستنەوە بە کەسانی دیکەی هەبێت.
بۆ ناسینەوە و دەرمانی خێرای نەخۆشینیHIV کەمپەینی " منیش تێستی ئێن ئای ڤی دەدەم " لە 20ی خەزەڵوەرەوە بۆ 20 ی سەرماوەز خراوەتە ڕێ؛ کەمپەینێک کە ئامانجی، پەرەپێدان بە فەرهەنگی تاقی کردنەوەی خۆبەخشانە، جیاوازی دانان لە نێوان تووشبووان و هان دانی خەڵک بۆ چوون بۆ ناوەندەکانی ڕاوێژکاری نەخۆشینەکانی هەڵسوکەوتە.
بە خۆڕایی بوونی دەرمان و ناسینەوەی خێرا، نەخۆشەکانی ئایدز لە ئێران دەتوانن ژیانی توندروستیان هەبێت، بەڵام بەرز بوونەوەی گواستنەوە لە ڕێگای پێوەندی سێکسی پێویستی بە چاوەدێری و پەروەردەی زیاترە.
News ID 57769
Your Comment